پۆلیسی ديالە،رایدەگەیەنێت،لەهەڵمەتێكدا، "بەرپرسێكی گەورەی داعش"-یان لە سنووری پارێزگاكە دەستگیركردووە، و سێ حەشارگەی چەك و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فەریق روكن موزهر ئەلعەزاوی، فەرماندەی پۆلیسی دیالە، لەراگەیاندراوێكیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمرۆ شەممە، لەهەڵمەتێكی هێزە ئەمنییە هاوبەشەكان، توانیویانە، بەرپرسێكی باڵای چەكدارانی داعش دەستگیر بكەن.
هەڵمەتەكە، لە سنووری شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، لە ناوچەی "وەقف" بەڕێوەچووە.
عەزاوی راشیگەیاندووە، هەڵمەتەكە بە پێی زانیاری هەواڵگری بووە، و هەروەها تێیدا سێ حەشارگەی چەك و تەقەمەنی تایبەت بە چەكدارانی داعش دەستیان بەسەرداگیراوە.